رێوڕەسمی مەراسیمی خانەنشین

لەمەراسیمێکی شایستەدا ڕاگرایەتی کۆلێژ بەسەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژ بەرێز ( پ.د حسین سعدي أبراهیم) و پۆلێک لە مامۆستایان بەبۆنەی خانەنشینبوونی هەریەک لە بەرێزان (پ.د عارف محسن الحساوي) وە بەرێز (ماجد توفیق عبدالله) وە بەرێز (صباح ألماس حمید) بۆنەیەکی تایبەتیان بۆ رێکخرا وە لە لایەن ڕاگری کۆلێژ سوپاس و پێزانینیان پێشکەش کرا، شایەنی باسە کۆلێژەکەمان سێ کۆڵەکە و مرۆڤی بە ئەزموونی لەدەست دا کە سالآنێکی زۆرە خزمەتی کۆلێژەکەیان کردووە چ وەک مامۆستا وە وەک فەرمانبەر ، لەکۆتایی مەراسیمەکەدا ڕاگرایەتی کۆلێژ و مامۆستایان دیاری تایبەتیان بەخشیە بەرێزیان وە چەپکە گوڵێک وەک سوپاسێک بۆ ئەو خزمەتەیان ئاراستەیان کرا.
بەهیوای سەرکەوتن لە وێستگەی داهاتووتان
ڕاگەیاندنی کۆلێژ.