رۆژی جل و بەرگی کوردی و رۆژی جیهانی ئافرەتان

لەمەراسیمێکدا بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ (پ.د حسین سعدي أبراهیم) وە یاریدەدەری ڕاگر (پ.ی.د أحمد کۆچەر) وە سەرۆک بەشەکان بەرێزان (پ.د عوزێر سعدي – پ.ی.د قهار علي) وە بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، یادی هەردوو بۆنەی رۆژی جل و بەرگی کوردی و رۆژی جیهانی ئافرەتان کراوە، ڕاگری کۆلێژ لە وتارەکەیدا دوپاتیکردەوە کە هەموو نەتەوەیەک رێز لە پیرۆزییەکانی خۆی دەگرێت و ئێمەی کورد پێوستە رێز لە جل و بەرگی ڕەسەنی خۆمان بگرین، لەدرێژەی ووتارەکەیدا رۆڵی ئافرەتی لە کۆمەلگادا بەبەرز نرخاند و ئافرەت قوتابخانەی سەرەکی پێگەیاندنی هەموو مرۆڤێکە.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ..