کۆنفڕانسی ساڵانەی توێژینەوەی قوتابیانی قۆناغی چوارەم

کۆنفڕانسی ساڵانەی توێژینەوەی قوتابیانی قۆناغی چوارەم بۆساڵی خوێندنی 2022 ـ 2023
رێکەوتی ١٣/ ٤/ ٢٠٢٣ لەژێر چاودێری ڕاگری کۆلێژ بەرێز (پ.ی.د ٲحمد کۆچەر) بە سەرپەرشتی زانستی سەرۆکی لقی یارییە تیمیەکان بەرێز (پ.د عوزێز سعدي) لەکەشێکی زانستی هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ پرۆژەکانی توێژینەوەی قوناغی چوارەم بەرێوەچوو، شێوازی هەڵسەنگاندن بەدوو پڕۆسێس ئەنجامدرا لە لایەن بەرێزان سەرپەرشتیارانی توێژینەوە و لێژنەی تایبەت بە پۆستەرەکان وە لێژنەی هەڵسەنگاندنی پرۆژە کە لە (٦) لێژنەی تایبەت پێک هاتبوون بە پێی پسپۆری یە جیاوازەکان.
بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژ سوپاسێکی بێ پایان بۆ لێژنەی سەرپەرشتی گشی و لێژنەی ئامادەکاری و رێکخستنی توێژینەوەکان و هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیان و سەرپەرشتیارانیان دەخوازین.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ….