راگری کۆلێژەکەمان رێز لە ستافی مەلەوانگەی کۆلێژەکەمان دەگیرێت
ئەمرۆ سێشەممە ٧-١-٢٠٢٥.پ.ی.د. احمد کۆچەر راگری کۆلێژەکەمان بە یاوەری یاریدەدری کۆلێژ.پ.ی.د.قەهار عەلی خەڵاتی رێزلێنانیان بە ستافی مەلەوانگەی کۆلێژەکەمان دەبەخشێت
راگری کۆلێژەکەمان بە ناوی راگرایەتی کۆلێژ و ئەنجوومەنی کۆلێژ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی ستافی مەلەوانگەی کۆلێژەکەمان کرد کە بە سەرپەرشتی پ.د. بەحری حەسەن خۆشناو بۆ ماوەی شەش ساڵ بە سەرکەوتووانە ئەرکەکەی خۆیان بەڕێوەبردووە توانیان لەم ماوەیە سوودێکی زۆر باش بە کۆلێژ و قوتابیان بگەیەنن،
لە کۆتایی قسەکانی راگری کۆلێژ هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ یەک بە یەکی ستافەکە خواست لە هەر
ئەرکێکی تر کە وەری دەگرن بتوانن بە باشترین شێوە ئەنجامی بدەن.
راگەیاندنی کۆلێژ …….