خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە پۆلێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینی کۆلێژەکەمان
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی شوبات ئەنجوومەنی کۆلێژەکەمان بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژەکەمان پ.ی.د أحمد کۆچەر و مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان، لە مەڕاسیمێکی شایستە بە خزمتەکەیان بڕوانامەی سوپاس و پێزانین پێشکەش بە پۆلێک مامۆستا و فەرمانبەری کۆلێژەکەمان کرا، دوای ئەوەی کۆتایی بە ساڵی خزمەتکردنیان هات و خانەنشین بوون لە کۆلێژەکەمان
راگری کۆلێژەکەمان بە بۆنەی خانەنشین کردنیان، بهناوی ئهنجومهنی كۆلێژ و مامۆستایان و فهرمانبهران و قوتابیان سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینی کۆلێژەکەمانی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کەوا لەسەر دەستی ئێوە چەندان پرۆفیسۆر و دکتۆر و مامۆستا لە کۆلێژەکەمان دروستبوون و تا ئێستا خزمەت دەکەن، بە هیواین ئەم مەڕاسیمە شایستەی ئەم خزمەتەی ئێوە بێت کەوا چەند ساڵە لە کۆلێژەکەمان خزمەتتان کردوو.
لە بەرانبەردا مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان کە پێکهاتبوون لە مامۆستایان ( پ.د. صفاء الدين طه، پ.د.جميل خضر، پ.د. سرهنك عبدالخالق، پ.د. نسرين بهجت،، پ.ی.د. تحسين على، پ.ی.د. أكرم عبدالواحد) و هەر یەک لە فەرمانبەران ( كاك هاشم فؤاد، كاك ستار احمد، كاك عزيز مولود، خاتوو جميله سیدا شریف) سوپاسی ئەم مەڕاسیمەیان کرد کە بۆیان رێکخرابوو، هیوای ئەوەیان خواست ئەم خزمەتەی پێشکەشیان کردووە شوێنی خۆی گرتبێت و هیوای سەرکەوتنیان بۆ تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانیان خواست کە ئێستا بەردەوامن لە خزمەتکردن.
راگەیاندنی کۆلێژ…..