چالاکی راكردن (٤٠٠)م بۆ قوتابیان

لە کۆلێژەکەمان چالاکی راكردن (٤٠٠)م بۆ قوتابیان بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ لە کۆلێژەکەمان بە ئامادەبوونی(پ.ی.د.قھار على احمد) و(م.ى.کاروان حمەسعيد حمەشریف ) لێژنەی پەرەپێدانی کار لەکۆلێژ و قوتابی (ساره عبدالله) بەرپرسی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان لە کۆلێژ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی چالاکی راكردن بۆ قوتابیانی کۆلێژەکەمان ئەنجام درا.
راكردن بە سەرکەوتووی و بە بەشداری ٢٠ قوتابى کوڕ و کچی کۆلێژەکەمان ئەنجامدرا و ئەنجامەکەش بەمشێوەیەی خوارەوە بوو
بۆ کچان
پلەی یەکەم : یسری ابراھیم
پلەی دووەم : ريشما رشيد
پلەی سێیەم : مەروە گۆران
بۆ کوران
پلەی یەکەم : عرفان محمد
پلەی دووەم : هرياد جمعة
پلەی سێیەم : رەوەند بھرام
لە کۆتایی کۆمپانیای هواوی سوپاسی هاوئاهەنگی و هاوکاری کۆلێژەکەمانی کرد کە لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکە، دواتر خەڵات بەسەر براوەکانی دابەش کرا
راگەیاندنی کۆلێژ …..