راگری کۆلێژەکەمان پێشوازی لە سەرۆکی لێژنەی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز لە لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و شاندی یاوەری کرد

راگری کۆلێژەکەمان پێشوازی لە سەرۆکی لێژنەی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز لە لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و شاندی یاوەری کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، لە کۆلێژەکەمان.پ.ى.د أحمد کۆچەر راگری کۆلێژەکەمان و پ.ی.د قەهار عەلی یاریدەدەری راگری کۆلێژ، پێشوازی لە خاتوو لەیلا محەمەد ئەمین سەرۆکی لێژنەی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز لە لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و شاندی یاوەری کرد، کە پێکهاتبوون لە هەر یەکە لە مستەفا عەباس جێگری سەرۆکی لێژنە و محەمەد ئەیمەن ئەمینداری دارایی و خاتوو عەشتار عەلی ڕاوێژکاری سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق.
لە دیدارەکە دوای گفتگۆ کردن لەسەر بابەتی وەرزشی لە کۆلێژەکەمان، راگری کۆلێژەکەمان باسی لە هاوئاهەنگی نێوان لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و کۆلێژەکەمان کرد، بۆ کردنەوە و بەڕێوەچوونی هەر چالاکییەک لە کۆلێژەکەمان. پاڵپشتی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.
لە لای خۆشیەوە، خاتوو لەیلا محەمەد ئەمین ، سوپاسی ئەم پێشوازیە و پاڵپشتیەی کرد لە لایەن کۆلێژەکەمان و ئەم ناوەندی بە گرینگ وەسف کرد، لە پێناو بەرەوەپێشڤەچوونی کارەکانی لێژنەکەیان لە لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق.
راگەیاندنی کۆلێژ ….