
ڕۆژی دووشەممە کاژێر (٩) ی بەیانی ڕێکەوتی (٢٦/٢/٢٠٢٤)، گفتوگۆی تێزی دکتۆرا ی قوتابی خوێندنی باڵا(عبدال جمعە عبدالرحمن) لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو، شیاوی باسە، ناونیشانی تێزەکە بریتی بوو لە(إقليم كردستان العراق ودوره في حل القضية الكوردية في سوريا)، بەسەرپەرشتی (پ. ی. د. رعد قاسم العزاوی)، وەبە : ئەندامێتی هەریەک لە ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردن کە پێکهاتبوو لەم بەڕێزانەی خوارەوە :
پ. د. محمد یاس خضير/ پەیمانگای ئەلعەلەمەین بۆ خوێندنی باڵا(سەرۆکی لێژنە)-
پ. د. قاسم محمد عبید الجنابی/ کۆلێژی زانستە سیاسییەکان زانکۆی النهرین(ئەندام)
پ. ی. د. شەمال حسێن مصطفى/ کۆلێژی زانستە سیاسییەکان زانکۆی سەڵاحەدین(ئەندام)
پ. ی. د. معتز عبدالقادر محمد النجم/ کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان زانکۆی نۆلیج(ئەندام)
پ. ی. د. هیوا مجید خلیل/کۆلێژی زانستە سیاسییەکان زانکۆی سەڵاحەددین(ئەندام)




