
ئەمرۆ ڕێکەوتی ١٥/٢/٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەڕێزان د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و شاندی یاوەری ، مامۆستا کارۆخ خۆشناو بەریوەبەری گشتی لە سەرۆکایەتی هەرێم، د.سمیر محؤ جميل یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی لە زانکۆی ئاکرێ، د. سامان حسين ڕاگری کۆلیژی زمان، ژمارەیەکی بەرچاو میوان و ڕاگر و بەشێك لە مامۆستا و قوتابیانی کۆلیژی زانستە سیاسیەکان سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی بە سەرکەوتوویی سمینارێکی لە ژێر ناونیشانی ” شرۆڤەی رەخنەییانەی دیسکۆرسی سیاسی” بۆ بەرێز پرۆفیسۆر د. کاوە عەبدولکەریم شێروانی بەڕێوەبرد.
لەم سمینارە کە لە لایەن د. محمد وەلەدبەگی سەرۆکی سەنتەر بەرێوەچوو، باس لە چەمکەکانی پەیوەندیدار بە دیسکۆرسی سیاسی، زاناکانی بووارەکە، چۆنیەتی شرۆڤەی ڕەخنەییانەی دیسکۆرسی سیاسی و ژمارەیەك لە تەکنیکەکانی بە کارهاتوو لە دیسکۆرسە سیاسیەکان کرا. بە مەبەستی زیاتر ڕوونکردنەوەی بابەتەکە ژمارەیەك نموونە پێشکەش کران، لەوانە شرۆڤەی وتاری دۆنالد ترامپ، سەرۆکی پێشووتری ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
پاشان دەرگای پرسیار و سەرەنج کرایەوە و ئامادەبووان دید و پرسیارەکانیان خستە رووکە دەریدەخست بابەتەکەیان بەلاوە گرنگ بووە و پێیان باشە لە ناو وانەکانی خوێندن لە بەشە پەیوەندیدارەکان لە زانکۆ جێی بۆ بکرێتەوە. پاش وەڵامدانەوەی پرسیارو سەرەنجی ئامادەبووان بەرێزان د. عبالفتاح عبدالرزاق و د. ئەسوەد سوپاس و پێزانینی سەنتەریان پێشکەش بە پرۆفیسۆر کاوە شێروانی کرد.










