ئەمرۆ بە ئامادە بوونی بەرێز پ.ی.د.کامەران یونس محمدامین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و شاندی یاوەری، ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگری کۆلیژی زانستە سیاسیەکان، سەرۆك بەشەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستا و قوتابیانی کۆلیژی زانستە سیاسیەکان سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی بە سەرکەوتوویی پانێڵێکی بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایك بەرێوە برد.
لەم پانێڵەدا، پانێلیستەکان کە بریتیبوون لە بەرێزان پ.د. عبدالواحد مشیر دزەیی ، مامۆستا لە کۆلیژی زمان-زانکۆی سەلاحەدین، د. ئیبراهیم قادر جاف، ئەندامی لێژنەی پرۆگرام لە وەزارەتی پەروەردە و د. ئیدریس عومەر مستەفا، مامۆستا لە کۆلیژی زانستە سیاسیەکان باس لە ڕۆڵ و کاریگەری زمانی دایك وەك ناسنامە و شکۆی نەتەوەیی، ڕەوشی زمانی کوردی لە بواری پەروەردە و پەیوەندی زمان و ناسیونالیزم بە تایبەت لە ڕوانگەی فەلسەفی کرا.
پانێڵەکە لە لایەن د. محمد وەڵەدبەگی، سەرۆکی سەنتەر بەرێوە چوو و پاش پێشکەش کردنی بابەتەکان دەرگای پرسیار و سەرەنج کرایەوە و ئامادەبووان دید و پرسیارەکانیان خستە روو کە دەریخست بابەتە بە لایانەوە سەرنج راکێش و گرنگ بووە. پاشان وەڵام دانەوەی پرسیارەکان سوپاس و پێزانینی سەنتەر لە لایەن بەرێز د. ئەسوەد قادر ڕاگری کۆلیژ پێشکەش بە پانێڵیستەکان کرا.