ئەمرۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلیژ و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستا و قوتابیان سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی بە سەرکەوتوویی پانێڵێکی لە ژێر ناونیشانی ” هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان” بەڕێوەبرد. پانێڵەکە لە لایەن م.هۆگرئیبراهیم حەکیم بەڕێوەچوو و تێیدا بەرێزان پ.ی.د. هیوا مجید خلیل و د. یاسین محمود چۆمانی باس و شرۆڤەی ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەلبژاردن و مەترسیەکان داهاتوو کرد، پاشان دەرگای پرسیار کرایەوە و پاش وەڵامدانەوەی پرسیاری ئامادەبووان بە دابەش کردنی سوپاس و پێزانینی سەنتەر بە سەر پانێڵیستەکان کۆتایی بە پانێڵەکە هات.