


ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٦/٨/۲۰۱۹ کاتژمێر ۹:۳۰ بەیانی لە هۆتێل دارین، سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی لە زانکۆی سەلاحەدین/هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی هۆلەندی بۆ توێژینەوەی (NWO) و ئینستوتی هۆلەندی بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان (clingendael) هەڵسا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی (ڕووبەڕووبوونەوەی پەڕگیرەتی توند و تیژ لە ڕێگەی ئاسایشی مرۆیی) (Combatting violent extremism with a human security approach)، سەرەتا لە لایەن بەڕێز (پ.ی.د. حسام الدین گلی) سەرۆکی سەنتەری توێژینەوە و ستراتیژی زانکۆی سەلاحەدین پووختەیەکی لە سەر پڕۆژەی توێژینەوەکە خستەروو و دواتر لەلایەن بەڕێز (م. کرمانج عوسمان) بابەتێکی پێشکەش کرا. پاشان بەڕێز( م. کامران محمد) توێژینەوەیەکی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی پەڕگیرەتی توند و تیژی لە هەڕێمی کوردستان و عێراق، خستنەڕووی دەرئەنجامە بەراییەکانی پرۆژەکە. دواتر مامۆستا (نیاز راغب دێگەیی) بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و (نادیا سدیقی) لە ڕێکخراوی نێودەڵەتی سۆشیال ئینکوایەری هەریەکەو بابەتێکیان پێشکەش کرد لەبارەی “ڕووبەڕووبونەوەی پەڕگیرەتی توند و تیژ: ڕووانگەی حکومەت و کۆمەڵی مەدەنی”، هەروەها لە کۆتایی وۆرکشۆپەکە دا (زیا بوترس) سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە کوردستان و مامۆستا (سەنگەر سالح) مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری پڕۆژە لە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بۆ مافی مرۆڤ و ئاسایشی مرۆیی: بەرەو ڕێبازێکی هەمەگیر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی پەڕگیری، پاشان وۆرکشۆپەکە بە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردنی بیر و ڕا کۆتایی پی هات.