ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 16-3-2021 له‌به‌رده‌م هه‌ر سێ كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان و كۆلێژی یاسا و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی به ئاماده‌بوونی راگر و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رسێ كۆلێژ، یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرایه‌وه. له یاده‌كه‌دا كه له كاتژمێر 11 سه‌رله‌به‌یانی به‌رێوه‌چوو گشت لایه‌ك بۆ ماوه‌ی پێنج خولهك وه‌ستان و سه‌ری رێز و نه‌وازشیان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه دانه‌واند.


