لە مەراسیمێکی شایستەدا لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان، بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژ و مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژ، رۆژی ئاڵای کوردستان بە هەلکردنی ئاڵای کوردستان بەرز راگیرا.
لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا، ئامادەبووان بە چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستیان بە مەراسیمەکە کرد. پاشان لەگەڵ سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب، ئاڵای کوردستان لەلایەن قوتابیانی کۆڵێژەوە بەرزکرایەوە.
شایەنی باسە رۆژی ئاڵای کوردستان دەگەرێتەوە بۆ رۆژی ١٧-١٢-١٩٤٥ بەرامبەر ٢٦ی سەرماوەرزی ٢٦٤٥ هەتاوی. لە مەراسیمێکی بە شکۆو بەئامادەبوونی پێشەوا قازی محەمەد و مەلا مستەفای بارزانی سەرکردەی نەتەوەیی کورد و شۆرشگێرانی پارچەکانی کوردستان، ئاڵای کوردستان بە فەرمی هەڵکرا.دوابەدوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە مەهابادی پایتەختی کۆماری کوردستان لە سەرجەم شارو ناوچەکانی کوردستان ئاڵای کوردستان هەڵکرا. لە ١٩-٦-٢٠٠٩ پەرلەمانی کوردستان بریاریدا رۆژی ١٧ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک رۆژی ئاڵای کوردستان لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.



