ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/٥/۱۹ لە کۆلێژی پەروەردە ی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرەکان و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسیەکان و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ، کێبڕکێ یەکی گشتگیر بۆ باشترین پڕۆژەی توێژینەوە و پۆستەری قوتابیان لەسەر ئاستی کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدرا. لەم کێبڕکێ یەدا پۆستەری قوتابیانی هەردوو قۆناغەکانی یەکەم و چوارەمی کۆلێژەکەمان بەشداربوون. دواتر ڕێزلێنانی زانکۆ لەلایەن سەرۆکی زانکۆ بەسەر قوتابیانی بەشداربوو دابەشکرا.