ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/٥/۱٦ بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی بەشی زانستە سیاسیەکان و مامۆستایان و قوتابیان کێبڕکێ ی توێژینەوە و پۆستەری قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی زانستە سیاسیەکان ئەنجامدرا، دوای هەڵسەنگاندنی پڕۆژەکانی قوتابیان ڕێزلێنان بە سەر قوتابیە توێژەرە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.