ڕێنمایی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا: (ماستەر و دکتۆرا) – كۆلێژی زانسته سیاسییهكان
١- تاقیکردنەوەکە رۆژی دووشەممە (١٠\٢\٢٠٢٠) کاتژمێر (١٢) دوازدەی دوای نیوەڕۆ لە ھۆڵەکانی کۆلێژەکهمان ئەنجام دەدرێت.
٢- دەبێت پێشکەشکار (۳۰) خولەک بەر لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوە لە کۆلێژ ئامادەبێت بۆ زانینی ناو و شوێنی تاقیکردنەوەکە.
٣- لەدوای دابەشکردنی پرسیارەکان ڕێگە بەهیچ پێشکەشکارێک نادرێت بێتە ژوورەوە.
٤- وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوە تەنیا بە قەلەم جافی رەنگی (شین) دەبێت.
٥- هەر پرسیارێک لە دەفتەرێکی جیا و سەربەخۆ وەڵام دەدرێتەوە.
٦- دەبێت پێشکەشکار بۆ کاتی تاقیکردنەوە بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراو، وەک: (ناسنامەی باری شارستانی، کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری، پاسەپۆرت) کەوێنەیەکی نوێی خۆی لەسەر بێت، لەگەڵ خۆی بهێنێت.
٧- پێشکەشکاران دوای تێپەڕبوونی (٣٠) خوولەک بەسەر دابەشکردنی پرسیارەکان بۆیان ھەیە ھۆڵی تاقیکردنەوە بەجێ بھێڵن.
٨- ئاخاوتن لەناو هۆڵی تاقیکردنەوە قەدەغەیە. ئەگەر پێشکەشکار هەر پرسیارێکی هەبوو دەبێت بەهێمنی ئاڕاستەی سەرپەرشتیاری هۆڵەکەی بکات، نەوەک چاودێرە بەڕێزەکان.
٩- نابێت ھیچ لاپەڕەیەکی دەفتەری تاقیکردنەوە بدڕێندرێت یان لێبکرێتەوە. ھەر کە پێشکەشکار دەفتەری وەرگرت ئەوا بە دیکۆمێنتی تاقیکردنەوە ھەژمار دەکرێت.
١٠- هێنانی مۆبایل وھەموو ئامێرێکی زیرەک بۆ ناو هۆلی تاقیکردنەوە قەدەغەیە.
١١- دەبێت قوتابی پابەندی ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوە بێت و خۆی بەدووربگرێت لەهەموو جۆرە هەوڵدانێک بۆ گزی (قۆپیە)، بەپێچەوانەوە ناوی لەتۆماری پێشکەشکاران دەسڕدرێتەوە و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
١٢- بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەبردنە ژوورەوەی دەفتەر، کتێب وهەموو جۆرە کاغەزێک نادرێت.
١٣- خواستنی قەڵەم و پێداویستییەکانی دیکەی تاقیکردنەوە لەناوهۆڵی تاقیکردنەوە قەدەغەیە.
14. پرسیاركردن وروون كردنهوه سهبارهت به بابهتی تاقیكردنهوه قهدهغهیه.
نهزانین یان ئاگادار نهبوون بهم خاڵانهی سهرهوه به بیانو داناندرێت
به هیوای سهركهوتن
لیژنهی تاقیكردنهوهی توانستی زانستی خوێندنی باڵا (ماستهر- دكتۆرا) – كۆلێژی زانسته سیاسییهكان