لە هۆڵی کۆچەر بیرکار لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین دکتۆرانامەی قوتابی(نەجات علی صالح) بەناونیشانی(ئاسایشی نەتەوەیی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پاش ۲۰۰۱ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) تاوتوێکرا
بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و راگری کۆلێژی زانستە سیاسیەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسە حکومی و حزبییەکان، لە چوارچێوەی رێنماییەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا تاوتوێکردنی دکتۆرانامەی نەجات عەلی بەرێوەچوو
لە سەرەتای تاوتوێکەدا سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە قوتابی توێژەری بە لیژنەی تاوتوێ ناساند، پاشان قوتابی توێژەر پوختەیەک لە توێژینەوەکەی خستە روو، کە تێیدا تیشکی خستە سەر لایەنە زانستی و پراکتیکیەکانی توێژینەوەکەی، هەروەها پرسیار و دەرەنجامەکانی توێژینەوەکەی خستەروو. دوای ئەوە هەر یەکە لە ئەندامانی لیژنەی تاوتوێ سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکی ئەکادیمی و بابەتیانە پێشکەش کرد
شایەنی ئاماژەبۆکردنە لیژنەی تاوتوێ لەم بەرێزانەی خوارەوە پێکهاتبوو
پ.ی.د نجدت صبری ئاکرەیی/ سەرۆکی لێژنە
پ.ی.د صباح صبحی حیدر/ ئەندام
پ.ی.دسەردار قادر محی الدین/ ئەندام
پ.ی.د چواس حسن ڕسوڵ/ ئەندام
پ.ی.د هوار خلیل طاهر/ ئەندام
پ.ی.د حسام الدین علی مجید/ ئەندام وسەرپەرشتیار



