لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە سیاسیەکان، دکتۆرانامەی قوتابی (نیشتیمان رەشید عەلی) بە ناونیشانی (سیستەمەکانی هەڵبژاردن لە کۆمەڵگە دابەشبووەکان) تاوتوێکرا. لە کەشێکی ئەکادیمی و زانستیانە و بەرەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا تاوتوێکە بەرێوەچوو. دوای چەند کاتژمێر لە گفتوگۆی ئەکادیمی، دواجار دکتۆرانامەکە بە سەرکەوتوویی قبول کرا
لیژنەی تاوتوێ پێکهاتبوو لە بەرێزان؛
پ.د.عامر حسن فیاض سەرۆکی لیژنە
پ.د.مهدی جابر مهدی ئەندام
پ.ی.د. کمال عبدالله حسن ئەندام
پ.ی.د.سردار قادر محی الدین ئەندام
پ.ی.د. امین فرج شریف ئەندام
پ.د. شێرزاد احمد النجار ئەندام و سەرپەرشتیار



