تاوتوێکردنی ماستەرنامە
ڕۆژی شەممە کاتژمێر 10:00 بەیانی ڕێکەوتی 11/12/2021 لە ھۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سەلاحەددین/ھەولێر،بە ئامادەبوونی ھەریەکە لە بەڕێزان راگری کۆلێژ، پ.ی.د. اسود قادر احمد، و بەرپرسی یەکەی خوێندنی باڵا بەڕێز د. نەجیبە ابراھیم، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (ئەحمەد عبدالکریم احمد) بە ناونیشانی (ڕۆڵی ئێران لە قەیرانی سوریا دوای ٢٠١١) ئەنجامدرا، کە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسیە بە سەرپەرشتی پ.د. صاڵح عمر عیسی.
لێژنەی تاوتوێکار پێکھاتبوون لە ھەر یەکە لە بەڕێزان:
پ.ی.د. ئازاد عثمان صاڵح/ سەرۆکی لێژنە.
پ.ی.د. سەردار قادر محی الدین/ ئەندام.
پ.ی.د. چواس حسن رسول/ ئەندام.
پ.د. صاڵح عمر عیسی/ ئهندام و سهرپهرشتیار.
پاش گفتوگۆیکی زانستیانە لێژنەی تاوتوێکار، پلەی ماستەری بەخشیە توێژەر. بەم بۆنەیەوە وەک ستافی کۆلێژی زانستەسیاسیەکانپيرۆزبايەکی گەرمی لێدەکەین .