تاوتوێکردنی ماستەرنامە
ڕۆژی پێنچ شەممە کاتژمێر١٠:٠٠ی بەیانی ڕێکەوتی 16/12/2021 لە ھۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سەلاحەددین/ھەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێزان راگری کۆلێژ و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (ڕێکار حسنمحمد) بە ناونیشانی ( ڕۆڵی مەرجەعیەتی شیعە لە دروستکردنی بڕیاری سیاسی لە عێراق، دوای ساڵی ٢٠١٤ ) ئەنجامدرا، کەلێکۆڵینەوەیەکی سیاسیە بە سەرپەرشتی پ.ی.د. صباح صبحی حیدر.
لێژنەی تاوتوێکار پێکھاتبوون لە ھەر یەکە لە بەڕێزان:
پ.د. صاڵح عمر عیسی/ سەرۆکی لێژنە.
پ.ی.د. شێرزاد سلێمان عبداللە/ ئەندام
پ.ی.د.عمر حمدامین نوورەدین/ ئەندام.
پ.ی.د. صباح صبحی حیدر/ ئهندام و سهرپهرشتیار.
پاش گفتوگۆیکی زانستیانە لێژنەی تاوتوێکار، پلەی ماستەری بەخشیە توێژەر. بەم بۆنەیەوە وەک ستافی کۆلێژی زانستەسیاسیەکانپيرۆزبايەکی گەرمی لێدەکەین .





