سیمینار
ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر ١١:٤٥ ی بەیانی ڕێکەوتی ١٥/٠٢/٢٠٢٢ لە ھۆڵی سیمیناری د.خالد سعید لە زانکۆی سەلاحەدین/ھەولێر، بەئامادەبوونی بەڕێز راگری کۆلێژ و سەرۆک بەشەکان و بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان، سەنتەریتوێژینەوەی سیاسی و ستراتیجی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان سیمینارکی بۆ بەڕێز د.ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانیکوردستان سازکرد، لەژێر ناونیشانی (خولی پێنجەمی پەرلەمان و پرۆسەی دیمۆکراسی و ئامادەکاریەکان بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەم).
ڕاگەیاندنی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان.










