
دوای ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی له ماویی رابردوو راپرسییه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامدابوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی له كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان ده‌ره‌نجامی راپرسیه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و راپرسیه ئه‌لیكترۆنیه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه ئه‌نجامیداوه، چه‌ند خاڵێك شوێنی سه‌رنجه
رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می نه‌كردووه، به‌ڵام 10%ی ئه‌وانه‌ی پێشتر به‌شداریان كردووه هێشتا خۆیان یه‌كلانه‌كردۆته‌وه كه ئایا به‌شداری ده‌كه‌ن یان نا.
هۆكاری سه‌ره‌كی به‌شداری نه‌كردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌یوه‌سته به‌وه‌ی به‌شداربووان بروایان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه، به‌بۆچوونی ئه‌وان هه‌ڵبژاردن ناتوانێ گۆرانكاری دروست بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا هاوڵاتیان جه‌خت له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌و پێیان وایه كه به‌شداریكردن مافێكی بنه‌ره‌تی هه‌ر تاكێكه، بۆیه ئه‌مه‌یان كردۆته پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن.
هه‌رچه‌نده به‌شی زۆری راپرسیه‌كه له هه‌ولێر پركراوه‌ته‌وه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێر پریان كردۆته‌وه ره‌نگی شوێنی ده‌نگدانیان له شاره‌كانی دیكه بێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی كۆمه‌ڵگه‌ی راپرسییهكهمان.
به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كانی كه له‌و راپرسیه‌دا هه‌یه، پارتی دیموكراتی كوردستان به هێزی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه، چونكه رێژه‌ی 63.9%ی به‌شداربووان ده‌نگیان پێداوه. هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌بێته هێزی دووه‌م به رێژه‌ی 18.7%. هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی نوێ و كاندیده سه‌ربه‌خۆكانیش چانسی وه‌ك یه‌كیان ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیسته ئیسلامییه‌كان هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك به‌خۆیانه‌وه نابینن.
زۆرینه‌ی به‌شداربووانی ئه‌م راپرسیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون، كه نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م جاره به پله‌ی یه‌كه‌م جه‌حت له‌سه‌ر بودجه‌و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌نه‌وه. هه‌روها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یانه‌وێت گرنگی به گێرانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و كاراكردنی ماده‌كانی ده‌ستوری په‌یوه‌ست به هه‌رێم كارا بكرێته‌وه.
زۆرینه‌ی ره‌های به‌شداربووانی ئه‌م راپرسییه متمانه‌یان به هیچ هێزێك و لایه‌نێكی عیراقی نییه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كان هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ ببه‌ستن به رێژه‌ی 64.5%.
بۆ بینینی راپۆرتی تایبه‌ت به ده‌ره‌نجامی راپرسییه‌كه، كلیك بكه له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامی راپرسی
له‌م باره‌یه‌وه تۆڕی میدیایی رووداو، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ره‌نجامه‌كانی بڵاوكرده‌وه، بۆ بینینی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به راپرسییه‌كه كلیك بكه له‌سه‌ر كاژێری هه‌ڵبژاردن