ڕاگری کۆلێژ پیشوازی
لە ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی
بنەڕەتی کرد
ڕۆژی یەك شەمە ڕێکەوت ۲۰۱۹/۱۲/۱٥ لەنوسنگەی ڕاگر
بەڕێز/پ.ی.د اسود قادر احمد ڕاگری کۆلێژی زانسته سیاسییەکان پێشوازی لە بەڕێزان/پ.ی.د سیروان عارەب ڕاگری کۆلێژی پەروردەی بنەڕەتی و د.کامل اسود وهەفاڵ محمد هەستیار کرد. دوای بەخێرهێنانیان لەلایەن ڕاگری کۆلێژو دواتر پیرۆزبایان لێ کرد بەبۆنەی پۆستی ڕاگرو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست و هەموو پاڵپشتی خۆیان ڕاگەیاند بۆ پێش وەچۆنی کارەکاندا.دواتر لەلایەن پ.ی.د اسود قادر احمد سوپاسی ئەم سەردانەی کردن و هیوای خواست هەماهەنگی تەواو
باش هەبێت لە نێوان هەردوو کۆلێژ بۆ سەرکەوتنی کارەکاندا.

