ڕاگری کۆلێژ پێشوازی لەهەڤاڵانی ناوچەی ئاسۆ کرد
ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۲/۹ لەنوسنگەی ڕاگر
بەڕێز/پ.ی.د أسود قادراحمد ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان پێشوازی لە هەڤاڵانی ناوچەی ئاسۆ کرد
کەپێك هاتبوو لەم بەڕێزانە
د.ادریس هەرکی/کارگێر ناوچە و د.سیروان کریم بەپرسی ڕێکخراوی ماموستایانی۱ ود.بڵند دزەیی بەپرسی بنکەی ئەندازیاری و م. محمدعیسی بەپرسی بنکەی زانست و م.ازاد ارشد نوێنەری مامۆستایان.
سەرەتا هەڤاڵانی ناوچەی ئاسۆ پیرۆزباییان لێکرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان وە هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەی و هەموو پاڵپشتی ناوچەیان ڕاگەیاند بۆ بەردەوامی وپێش وەچونی کارەکانیدا
دواتر لەلایەن ڕاگری کۆلێژ سوپاسی ئەم سەردانەی هەفاڵانی ناوچەی کرد



