ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان کۆبونەوەی
لەگەڵ فەرمانبەران کرد
ئەمڕۆ یەك شەمە کاتژمێر ۱/۳۰ نیوەڕۆ ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۲/۸ لەهۆڵی قوتابیانی کۆلێژی زانستەسیاسییەکان کۆبونەوەك لەلایەن بەڕێزان/پ.ی.د.أسود قادر احمد راگری کۆلێژو م.شاخەوان محمد یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ ئەنجام درا بۆ گشت فەرمانبەرانی کۆلێژ.
لەم کۆبونەوەدا سەرەتا وەك هەمیشە دەست خۆشی وسوپاسی فەرمانبەرانی کرد لە سەرخستن و پشگیری کردنی ئەم ئەزموونە ماوەکورت وسەرکەوتنە زۆرەی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان بەدەستی هێناوە. دواتر باس لەپابەند بوون بەدەوام و پاك و خاوێن ڕاگرتن وژینگەی کۆلێژو وەدانانی ڕۆژێک بۆ هەڵمەتی پاك و خاوێنی کۆلێژو هەفتانە بکرێت تا ژینگەی کۆلێژ پاک ڕابگیرێت
لە کۆتایدا دووبارە سوپاسی ئامادەبوانی کردو هیوای بەردەوامی بۆ خواست و بۆ سەرخستنی کارەکانیان بەشێوەیەکی گشتی لەکۆلێژ دواتر بەپرسیارو وەڵام کۆتایی بەکۆبونەوەکە هات