سیمپۆزیۆمی لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی (ڕوسیا و ئۆكرانیا ) له‌سه‌ر لایه‌نە سیاسی و ئابووریەکانی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی ئەمرۆ ڕێکەوری ١٢/٤/٢٠٢٢ لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین–هه‌ولێر، سیمپۆزیۆمی لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی (ڕوسیا وئۆكرانیا ) له‌سه‌ر لایه‌نە سیاسی و ئابووریەکانی هه‌رێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
سیمپۆزیۆمەکە بە ھاوبەشی و ھەماھەنگی هه‌ردوو كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان و كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری، زانكۆی سه‌لاحه‌دین–هه‌ولێر سازدرابوو.
له میانه‌ی ئه‌م سیمپۆزیۆمه ( پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین ) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین–هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌ش كرد، له درێژهیقسهكانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد زانكۆی سه‌لاحه‌دین–هه‌ولێر، شه‌رفمه‌نده به هه‌بوونی پسپۆڕی به‌توانا له زانكۆ، كه چالاكانه ههوڵدهدهنشیكردنهوه بۆ هه‌ر بڕیاڕێك و كۆڕانكاریهكی نێوه‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن، كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست بكات.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌جه‌نگ و كاولكاری كرد و پێی وابوو جه‌نگ، په‌روه‌رده و فێركردن له‌ناو ده‌بات و كاریگهریدهروونی و جه‌سته‌یی له‌سه‌ر ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه جێده‌هێلێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌نگ و كاولكاری كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری وڵاتاندروست ده‌كات، ڕه‌نگه هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێوازی ڕاسته‌وخۆ، یان نا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر دروست ببێت، به‌هۆی ئهمجهنگهی ئێستا له نێوان ئه‌م دوو وڵاته هه‌یه و خه‌ریكه ئاگره‌كه‌ی ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت و هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه.
دواتر مامۆستایانی بەشداربوو لە سیمپۆزیۆمەکە بە شێوەیەکی ئەکادیمی بابەتەکەیان ھەلسەنگاند و بە گوێرەی پسپۆری خۆیان لێکەوتەکانیجەنگیان لەسەر ھەرێمی کوردستان گەنگەشەکرد. پاشان دەرگای پرسیار و گفتوگۆ کرایەوە و بە چەند سەرنج و تێبینیەک سیمپۆزیۆمەکەدەوڵەمەندتر کرا.