له هۆڵی سیمیناری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان، سمیناری به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی (دكتۆر هیوا مجید ) به‌رێوه‌چوو
له سیمیناره‌كه‌دا كه راگری كۆلێژ و ژماره‌یه‌ك مامۆستای كۆڵیژی زانسته سیاسییه‌كان ئاماده‌بوون، دكتۆر هیوا مه‌جید پوخته‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی خسته‌روو كه له ماوه‌ی رابردوودا له گۆڤاره زانستییه‌كاندا بڵاوی كردۆته‌وه. پاشان لیژنه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی كۆلێژ گفتۆگۆیه‌ی زانستیان سه‌باره‌ت به‌و توێژینه‌وانه ئه‌نجامدا.
شایه‌نی باسه دكتۆر هیوا مه‌جید سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دبلۆماسیه‌ته له كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان.


