ڕۆژی سێ شەمە کاژێر ۱۰ بەیانی ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۱۹ لەهۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین/هەولێر سیمینارێك پیش کەش کرا لەلایەن بەڕێز(میرزا دینایی) چاڵاکوانی نێو دەوڵەتی لەکاری مرۆیی و هەڵگری خەڵاتی نیو دەوڵەتی ئاوڕوڕا بەناونیشانی(کاری مرۆیی ومرۆڤگەری: بۆچی ئەرکی ئێمەیە؟) بە ئامادەبونی بەڕێز پ.د.احمد انور دزەیی سەرۆکی زانکۆ بەڕێز/پ.د.مستەفا صابر العطار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و ژمارەك لە ڕاگرەکانی کۆلێژو م.شاخەوان محمد ﻱ/ڕاگری کۆلێژو ماموستایان و قوتابیانی بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێژی ئاداب. سەرەتا باسی لە نەهامەتی کوردو کوردانی یەزیدی کردو کە ئەو کارەساتەی بەسەر کورد هات سەردەمی داعش وەبەرز ڕاگرتنی هێزی پێشمەرگە لەدژی داعش کرد دواتر بەپرسیارو وەڵامی ئامادەبوان و دواتر بەخەڵاتی ڕێزلێنانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کۆتایی بەسیمینارەکە هات