ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/٥/۱٥ لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان سمینارێك پێش کەش کرا لەلایەن بەڕێز/د.موفق عادل عمر بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری کۆلێژ بەناونیشانی(ڕێنمایەکانی دڵنیایی جۆری بۆساڵی خوێندنی ۲۰۱۸- ۲۰۱۹ وەچۆنیەتی کردنەوەی ئەکاونتی گوگل سکۆلەر google scholar )
سەرەتا باسی لەڕێنمایەکانی دڵنیای جۆری کرد جەختی کردەوە و ئاماژەی بەچۆنیەتی هەژمارکردنی خاڵە (کارا و ناکاران) کرد بە گوێرەی ڕێنماییە نوێیەکانی دڵنیایی جۆری. هەروەها لە بەشێکی تری سیمینارەکەدا باسی لە چۆنیەتی کردنەوەی ئەکاونت کرد لە Google Scholar کە تایبەت بوو بە ئەکاونتی مامۆستایان. بە ئامادەبونی مامۆستایان دواتر بەپرسیار و وەڵام کۆتایی بە سیمینارەکە هات.