سێگۆشەی گەنج، کۆچ و حکومەت
ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر ١٠:٤٥ ی بەیانی ڕێکەوتی 07/12/2021 لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان/ھەولێر بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژبەڕێز پ.ی.د. اسود قادر احمد و سەرۆک بەشەکانی کۆلێژ و مامۆستایان و قوتابیان، سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی کۆلێژیزانستە سیاسەکان ھەستا بە ڕێکخستنی پانیلێک لە ژێر ناونیشانی ( سێگۆشەی گەنج، کۆچ و حکومەت) بە بەشداری ھەر یەکە لە بەڕێزان:
د. محمد وەلەدبەگی/ ڕێخەری پانێل.
پ.ی.د. بارزان جوھر صادق/ ئالنگاریەکانی کۆچ.
د. زوبێر رسول/ گەنج و کۆچ و توندوتیژی.
د. ھیوا مجید/ کۆچ و چارەسەر.
د. پەروێز رەحیم/ گەنج و سیاسەت.
پاش خستەنەڕوویەکی زانستیانەی بابەتەکە لە لەلایەن مامۆستایانی بەشداربوو دەرگای گفتوگۆ کرایەوە بۆ ئامادەبووان. لە کۆتایدا کۆمەڵێک راسپاردە و پێشنیار خرانەروو.