ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ۲۰۲۰/۱۰/٥ لەکۆلێژی بەڕێزان(پ.د جوهر فتاح سعید) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، (پ.د مستەفا صابر العطار) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، سەردانی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانیان کرد، کە لەلایەن بەڕێزان (پ.ی.د اسود قادر احمد) ڕاگری کۆلێژ و (م.شاخەوان محمد) یاریدەدەری ڕاگر و (د. موفق عادل) سەرۆکی بەشی سیستەمی سیاسی و سیاسەتی گشتی و د.هیوا مجید سەرۆکی بەشی پەیوەندی نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسی پێشوازیان لێ کرا. مەبەستی سەردانەکەیان بریتیبوو لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دەسپێکی ساڵی خوێندنی ۲۰۲۰-۲۰۲۱. لەم چوارچێوەیەدا سەرجەم هۆڵەکانی خوێندنیان بەسەرکردەوە کە قوتابیان پابەندبوون بەدەوام و ڕێنمایە تەندروستیەکان.



