رۆژی چوارشەممە دووی مانگی یازدە، قوتابیانی پۆلی دووەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە وانەی میدیای سیاسی و رای گشتی گەشتێکی فێرکارییان ئەنجامدا بۆ دامەزراوەی کوردستان٢٤ بۆ توێژینەوەو راگەیاندن بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەسەر شێوازی کاری میدیایی کوردستان٢٤ و چۆنیەتی گواستنەوەی زانیارییەکان لە پەیوەنددا بە رووماڵکردنی رووداوە سیاسی و ئابوریی و کۆمەڵایەتییەکان لە ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی..
لە میانەی ئەو سەردانەدا قوتابیان لە رووی تییۆری و پراکتیکییەوە ئاشنابوون بە کاری میدیایی کوردستان٢٤ و سەردانی بەشە سەرەکییەکانی دامەزراوەکەیان کرد. لە کۆتایدا قوتابیان خۆشحاڵبوون بەو سەردانە فێرکارییە و بینی شێوازی کاری میدیایی لە نزیکەوە.




