ئەمڕۆ پێنج شەمە کاتژمێر ۹/۳۰ بەیانی ڕێکەوتی ۲۰۱۹/٥/۱٦ بەڕێز/پ.ی.د احمد انور دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وڕاگری کۆڵێژی زانستە سیاسییەکان بەوکالەت سەردانی کۆلێژی کرد
سەرەتا لەلایەن م. شاخەوان محمد ﻱ/ڕاگری کۆڵێژو د.حسام الدین گلی سەرۆکی بەش ومامۆستایان فەرمانبەران و قوتابیان پێشوازی لێ کرا دواتر یەکە کارگێڕیەکانی بەسەر کردەوە ستایشی فەرمانبەرانی کۆلێژی کرد لەبەر ئەرك و مادوبونیان.دواتر سەردانی پێشنگای قوتابیانی کردو یەکە بە یەکە لەگەڵیان دواو سوپاسی نوێنەری قوتابیانی کرد دواتر وێنەی ئەنجومەنی زانکۆی گرت ولەکۆتایدا وێنەیەکی گشتی گرت سوپاسی فەرمانبەران و ماموستایان و قوتابیانی کرد بو دانانی ئەم مراسیمەو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن…