به ئاماده‌بوونی راگری كۆلێژ و سه‌رۆكی هه‌ردوو به‌ش، قۆناغی دووه‌می به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دبلۆماسی كۆلێژه‌كه‌مان هه‌ڵسا به پێشكه‌شكردنی شانۆگه‌رییه‌ك له ژێر ناونیشانی (گۆرانی ئیجه) له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی (د.شاڵاو عبدالخالق محمد)
له چوارچێوه‌ی ئه‌و وانانه‌ی له‌م به‌شه‌دا ده‌خوێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زیندوو بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان بخرێنه روو، ئه‌م شانۆگه‌رییه پێشكه‌ش كراوه، وه‌ك گوزارشتێك له‌م نادادپه‌روه‌رییه‌ی له جیهان هه‌یه به‌رامبه‌ر مرۆڤه جیاوازه‌كان.
د.شاڵاو عبدالخالق، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م چالاكییه ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه وانه‌كان ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی به قوتابی ئاشنا نه‌كرێن ئه‌وه ناتوانن ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ته‌واویان لا دروست بكات، بۆیه ئێمه‌ش له چوارچێوه‌ی وانه‌ی (یاسای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت) ئه‌م ده‌رفه‌ته‌مان بۆ قوتابیانمان دروست كرد كه هه‌ڵستن به ئاماده‌كردنی شانۆگه‌رییه‌ك له چوارچێوه‌ی بابه‌تی نادادپه‌روه‌ری جیهانی.