لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانسته سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین/هەولێر، نامەیەکی دکتۆرا تایبەت بە متمانەی سیاسی بە سیستەمی سیاسی تاوتوێ کرا.
گفتوگۆی تێزی دکتۆرای قوتابی (بارزان جوهر صادق) بەناونیشانی (متمانەی سیاسی بەسستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان- عیراق) بە ئامادەبونی د.عبدالفتاح عبدالڕزاق بریکاری وزارەتی خوێندنی باڵاو د.عبدالحکیم خسرو سەرۆکی فەرمانگەی بەدواداچون و هەماهەنگی و م.سرتیب خاڵص حسێن بەریوەبەری خوێندنی باڵا لە وزارەت و د.ئەسود قادر احمد ڕاگری کۆلێژو د.هیوا مجید سەرۆکی بەشی پەیوەندیەکان و دیبلۆماسی و د. موفق عادل سەرۆکی بەشی سیستەمی سیاسی و مامۆستایانی بەش، گفتوگۆکە بەرێوەچوو.
شایەنی باسە لێژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێک هاتبوو:
پ.ی.د.عابد خالد ڕسوڵ سەرۆکی لێژنە
پ.ی.د.هەوار خلیل طاهر ئەندام
پ.ی.د.محمد صابر کریم ئەندام
پ.ی.د صباح صبحی حیدر ئەندام
پ.ی.د جعفر حسین خدر ئەندام
پ.ی.د. صاڵح عمر عیسی ئەندام و سەرپەرشتیار
بارزان جوهر صادق