ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی ۲۰۲۰/۱/۲۱ لەهۆڵی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان
مڕاسیمی پێش کەش کردنی سوپاس و پێزانینی بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژ بۆ مامۆستا بەڕێزانەی کە لە ساڵی خوێندنی ۲۰۱۸-۲۰۱۹ پلەی شایستەیان بە دەست هێناوە لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بە ئامادەبونی پ.ی.د اسود قادر احمد ڕاگری کۆلێژو بەڕێز پ.د نبیل عادل فخری بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرام لەسەرۆکایەتی زانکۆو م.شاخەوان محمد صاڵح یاریدەدەری ڕاگرو هەردوو سەۆك بەش و مامۆستایان
سەرەتای مراسمەکە بە وتەی ڕاگری کۆلێژو بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری دەستی پێکردو دواتر پ.د نبیل عادل باسی دڵنیایی جۆری کردو دواتری دیاری سوپاس و پێزانین پێش کەش کرا لەلایەن ڕاگری کۆلێژو پ.د.نیبل دواتر هیوایان خواست هەر سەرکەوتوو بن
لە بواری زانستی وئاکادمی بۆ سەرخستن و پێشوەچون لەهەموو بوارەکاندا.





