نامەی دکتۆرا
- ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر 10:00 بەیانی ڕێکەوتی 23/12/2021 لە ھۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە سیاسیەکانیزانکۆی سەلاحەددین/ھەولێر، بە ئامادەبوونی ھەریەکە لە بەڕێزان راگری کۆلێژ و سەرۆک بەشەکان و بەشێک لەمامۆستایان و بەرپرسی یەکەی خوێندنی باڵا، تاوتوێی دکتۆرانامەی قوتابی خوێندنی باڵا (کامەران مجید حسێن) بەناونیشانی (دەوڵەتوان و ڕۆڵی لە بەڕێوەبردنی قەیرانە نێودەوڵەتیەکان) ئەنجامدرا، کە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسی شیکاریە بە سەرپەرشتی پ.ی.د. ئازاد عثمان صاڵح.
لێژنەی تاوتوێکار پێکھاتبوون لە ھەر یەکە لە بەڕێزان:
پ.ی.د. سەردار قادر محی الدین/ سەرۆکی لێژنە.
پ.ی.د. ئەمین فرج شریف/ ئەندام.
پ.ی.د. عمران عمر علی/ ئەندام
پ.ی.د. أیناس ضیاء مهدي/ ئەندام.
پ.ی.د. ئازاد عثمان صاڵح/ ئهندام و سهرپهرشتیار
پاش گفتوگۆیکی زانستیانە لێژنەی تاوتوێکار، پلەی دکتۆرای بەخشیە توێژەر. بەم بۆنەیەوە وەک ستافی کۆلێژیزانستەسیاسیەکان پيرۆزبايەکی گەرمی لێدەکەین .








