ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ۲۰۲۰/۲/۲٤ لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان زانکۆی سەلاحەددین/هەولێر ناوەندی کەلتوری کتێب پێشەنگایەکی کتێبی کردووە بەهاوکاری ڕاگرایەتی کۆلێژ ونوێنەرایەتی قوتابیانی کۆلێژ بە ئامادە بووی پ.ی د.اسود قادر احمد ڕاگری کۆلێژو م.شاخەوان محمد ی.ڕاگر و د.موفق عادل سەرۆکی بەشی سیستەمی سیاسی و د.هیوا مجید سەرۆکی بەشی پەێوەندی نیودەوڵەتی و عوزیر نامق بەرێوەبەری سەرچاوە مرۆیەکان و هەکار بەهرام شیروانی بەرپرسی نوسینگەی ی.ف.ک زانکۆی سەلاحەدین/ زانستە مرۆڤایەتەکان محمد کمال نوینەری قوتابیانی کۆلێژ وغمگین خدر بەرپرسی خانەی کەلتور ناوەندی کەلتور . ناوەندێکی سەر بەخۆیە لە شاری هەولێر هەلدەستێت بەکردنەوەی پێشەنگای کتێب لەسەر ئاستی کۆلێژەکان زانکۆی سەلاحەدین بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی وە داشکانی کردووە بۆ قوتابیان تا سود مەندبن لە کرینی ئەم کتێبانە بە نرخیکی هەرزان وگونجاو تا زۆترین قوتابی بتوانی سودی لێ وەربگرێت.






