وه‌ك به‌شێك له رێكاره‌كانی خۆپارێزی و پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 2/3/2021 له هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراواندا كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كان پاككرایه‌وه.
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا سه‌رتاسه‌ریه‌دا راگری كۆلێژ و یاریده‌ده‌ری راگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان تێیدا به‌شداربوون، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌م زبل و خاشاكه‌ی له گۆره‌پان و باخچه‌كانی كۆلێژ هه‌بوو هه‌مووی پاككرایه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێنمایی درا به هه‌موو لایه‌ك كه چۆن ژینگه‌ی خوێندن و كاركردن به پاكی رابگرن و به‌وپه‌ری دڵسۆزیه‌وه پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
شایه‌نی باسه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره پیرۆزه‌دا راگری كۆلێژ سوپاس و پێزانینی به‌خشیه خۆبه‌خشانی ئه‌م هه‌لمه‌ته و فه‌رمانبه‌رانی به‌شداربوو.








