به ئامادهبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ د. مصطفی عەتاڕ و د.شێروان صالح و ڕاگری كۆلێژی زانسته سیاسییهكان، د. ئهسوهد قادر و یاریدهدهری راگر، د.سهردار قادر و سهرۆكی بهشهكان و مامۆستا و قوتابیانی كۆلێژ و میوانان، ئەمڕۆ سێشەممه ڕێکەوتی 31.1.2023 کاتژمێر 10:15 سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی کۆلیژی زانستە سیاسیەکان-زانکۆی سەڵاحەدین هەڵسا بە سازدانی سمینارێكی کراوە بۆ بەڕێز ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیران، لە ژێر ناونیشانی:
(هەرێمی کوردستان لە بەردەم بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار). سیمینارەکە لهلایهن دكتۆر موحەمەد وەلەدبەگی سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی بهڕێوهچوو. لەم سیمینارەدا بەڕێز ڕێباز حەملان کۆمەڵێ زانیاری و سەرنجی نوێ و شڕۆڤەی خۆی سەبارەت بەهەردوو بابەتی (بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار) خستەڕوو و دواتر پاش کرانەوەی دەرگای پرسیارکردن، وەڵامی پرسیار و سەرنجەکانی ئامادەبووانی دایەوە كە جێگای ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو.
لەکۆتاییدا لەلایەن(د. مصطفی) سوپاس و پێزانین پێشکەش بە بەڕێزیان کرا.








