پانێلێك به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك
ئەمڕۆ سێشەمە لەهۆڵی سیمیناری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ په‌یمانگەی تەکنیکی ئاینده، پانێڵێكی کراوەی سازکرد به ناونیشانی: “زمانی كوردی له ڕایه‌ڵه‌كانی نیشتمانسازیدا”.
به ئاماده‌بوونی راگری كۆلێژ و ژماره‌یه‌ك مامۆستا و قوتابیانی زانكۆ، پانێله‌كه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، تێیدا له سێ روانگه‌ی جیاوازه‌وه لێكدانه‌وه‌ی بۆ پرسی زمانی دایك كرا له‌لایه‌م سێ مامۆستای زانكۆی سهلاحهدیت، پانێلەکە لە لایەن م. هۆگر ئیبراهیم حەکیم بەرێوەچوو.
له سه‌ره‌تای پانێڵكهكه پ.ی.د.ئه‌مین فەرەج شەریف، ڕاگری په‌یمانگەی ئاینده بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد به ناونیشانی (گرنگی زمان لە پڕۆسەی نیشتیمانسازیدا)، كه تێیدا به ووردی ئاماژه‌ی به نه‌بوونی زمانی ستاندار له پرۆسه‌ی نیشتمانسازی كرد. پاشان د.ئه‌میر موحه‌مه‌د موحه‌مه‌دئه‌مین، مامۆستا لە زانكۆی سه‌لاحه‌دین – كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی مه‌خمور، وه‌ك پسپۆرێكی زمانی كوردی بابه‌تێكی خسته‌روو له‌ژێرناونیشانی (زمانی کوردی، پێگە و ئاڵنگارییەکانی لە خوێندنی باڵادا). جگه له‌وه‌ی باسی له زانستی بوونی زمانی كوردی كرد، له‌هه‌مان كات هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌شی دیاركرد كه بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م زمانی كوردی له خوێندنی باڵادا. له كۆتایی پانێلهكهشدا، د.په‌روێز ڕه‌حیم قادر، مامۆستا لە زانكۆی سه‌لاحه‌دین – كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان بابه‌تێكی شیكرده‌وه له‌ژێرناونیشانی (زمان ، ناسنامە ، ئاسایشی نەتەوەیی)، كه تێیدا هه‌موو ئه‌و هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسییانه‌ی خسته‌روو كه بوونیان هه‌یه به‌رامبه‌ر زمانی كوردی.
پانێڵیستە بەڕێزەکان بە شێوازێکی زانستی تەوەرەکانیان پێشکەش کرد و لە سێ دیدی جیاواز تیشکیان خستە سەر گرنگی زمانی دایك لە پرۆسەکانی نیشتمانسازی و دەستەبەرکردنی ناسنامە و ئاسایش و لە هەمان کات ئالنگاریەکانی بەردەم بە زانستی کردنی زمانی کوردی لە دامەزراوەکانی خوێندنی بالا. پاش کرانەوەی دەرگای پرسیارکردن، وەڵامی پرسیار و سەرنجەکانی ئامادەبووانییان دایەوە كە جێگای ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو.










