(دۆزینەوەی سیاسەتێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان)
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی قوتابی (کەلسوم مەحەمەد فەتاح) دەکەین، لە قۆناغی چوارەمی بەشی زانستە سیاسیەکانە لە پای پێشکەشکردنی پرۆژە ئایدیاکەی بە ناونیشانی(دۆزینەوەی سیاسەتێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان) و دەستنیشانکردنی وەک باشترین پرۆژەی ئایدیا لە دووەمین کۆنفرانسی بەخشینی گرانت بۆ باشترین پرۆژەی ئایدیاو پرۆژەی دەرچوون، کە لە ڕێکەوتی(۹/۳/۲٠۲۲) لە هۆلی رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەددین رێکخرا بوو.