ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٢/١ لە درێژەی کاروچالاکیەکان لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان هەلسا بە کردنەوەی پێشانگای کتێب ، لەژێر چاودێری راگری کۆلێژ (پ.ی.د اسود قادر احمد ) بە ئامادەبوونی( د.هیوا مجید)سەرۆکی بەشی پەیوەندیەنێودەولەتیەکان و (د.مۆفەق عادل ) سەرۆکی بەشی سیستەمەسیاسیەکان و سیاسەتی گشتی و مامۆستایان و قوتابیان . شایەنی باسە پێشانگاکە چەندین کتێبی تایبەت و بوارە جیاوازەکان لەخۆ دەگرێت بە داشکانێکی بەرچاو لە کتێبەکان . تاوەکو رۆژی دووشەممە بەردوام دەبێت .
بەهیوای زۆرترین سوود .
ڕاگەیاندنی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان



