ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی 2022/11/29 لەکۆلێژی زانستە سیاسییە کان بە هاوکاری لێژنەی نوێنەراتی قوتابیانی کۆلێژو بە دروست کردنی تابلۆکان لە لایەن قوتابی احمد حمید سامی دولی قۆناغی چوارەمی بەشی پەیوەندیە نیو دەوڵەتیەکان. بەئامادەبونی پ.ی.د اسود قادر احمد ڕاگری کۆلێژو پ.د سردار قادر یاریدەری ڕاگرو د. هیوا مجید سەرۆکی بەش و مامۆستایان و قوتابیان پێشەنگایەك کرایەوە کە لە مانه پێك هاتبوو
١- لەزگەی قاندرمەکان کە ئاماژه بە کارامەیی دبلۆماسی سەرکەوتوو نا سەرکەوتوو دەدات.
٢- پێك دێت لە پارچە ئاسنێکی بازنەیی کە هەموو جیهان لە سەری نەخشە کراوە واتە کۆکردنەوەی وڵاتان سەرەڕای ناکۆکیەکان .
٣- پێك دێت لە دڵێکی گەورە نەخشێنراوه بە لاپەڕەکانی پەڕتوکی سیاسی لەگەڵ ٤١ وێنەی فەیلەسوفی گشتی و لەکۆتاییدا هەمویان دەبنە مێژوو…
ڕاگەیاندنی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان …




