ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان پێشوازی
لەڕاگری کۆلێژی یاسا کرد
ئەمڕۆ پێنج شەمە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۲/٥ بەڕێز:پ.ی.د.اسود قادر احمد ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسیەکان پێشوازی لە پ.ی.د.کاوان اسماعیل .ڕاگری کۆلێژی یاساو وەفدی یاوەری کرد
دوای بەخێرهێنانیان لەلایەن ڕاگری کۆلێژی زانستەسیاسییەکان، وەفدی میوان پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ڕاگری کۆلێژەکەمان کردو هیوایان خواست ڕەوشی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان بەرەو باشتر هەنگاو بنێت بەهاتنی بەڕێزیان وە هەردولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی کردنی هەردوو کۆلێژ کردەوە بۆ بەرەو پێش بردنی ڕەوشی زانست وفێرکردن لەگشت بوارەکاندا.