سیمینار
ڕۆژی ٢١/٢/٢٠٢٢ لە ھۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە سیاسیەکان سیمینارێک بۆ بەڕێز عەقیدی پۆلیس (حکیم عمر) سازکرا لە ژێرناونیشانی (ڕۆڵی خۆپاراستنی تاک لە تاوانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ماددەی ھۆشبەر). سیمینارەکە بە ئامادەبوونی بەشێکی قوتابیان ومامۆستایان و ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو.




