لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان پێشەنگایەکی تایبەتی کتێب بۆ مامۆستاو قوتابیانی کۆلێژ کرایەوە، کە رێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بە سپۆنسەری ناوەندی رۆشەنبیری مەم و زین هەڵسابوو بە کردنەوەی ئەم پێشانگایە.
لە پێشەنگاکەدا چەندین سەرچاوەی زانستی خرابوویە بەردەستی قوتابیان بە تایبەت کە ئێستا بەشێک لە قوتابیان خەریکی ئامادەکردنی توێژینەوەی دەرچوونن. هاوکات لایەنی رێکخەری پێشەنگاکە ئاماژەیان بەوە کرد کە لە داهاتوودا بەردەوام دەبن لەسەر ئەنجامدانی ئەم پێشانگەیانە و چەندین چالاکی زانستی دیکەش ئەنجام دەدەن.


