ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر ۹ی بەیانی رێکەوتی ۲٤ـ۹ـ۲۰۱۹ لەهۆڵی قوتابیانی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان بە ئامادەبوونی بەرێز پ.ی.د.مستەفا صابر عەتار ی.سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێژی زانستەسیاسییەکان بەوەکالەت وە بەرێزم.شاخەوان محمد ی.راگری کۆلێژ و د.هیوا مجید سەرۆکی بەشی پەیوەندیە نێودەولەتیەکان ، کۆبونەوەی مامۆستایانی بەشی پەیوەندیە نێودەولەتیەکان ئەنجامدرا ، سەرەتا باس لەتاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە بەشەکە کرا دواتر بە پرسیار و وەڵام کۆتایی بەکۆبونەوەکە هات .