بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیانی تازە وەرگیراو لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان، بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژ (د.ئەسوەد قادر) و سەرۆکی بەشی سیستەمی سیاسی و سیاسەتی گشتی (د.موفق عادل) و بریاردەری بەش (م.سەرکان سەلمان)، کۆبوونەوەیەک رێکخرا لەگەڵ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی سیستەمە سیاسیەکان و سیاسەتی گشتی
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا بەرێز ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی لە گشت قوتابیان کرد بەبۆنەی دەست پێکردنی قۆناغێکی نوێ لە ژیانی ئەکادیمییان و پاشان چەند رێنماییەکی گشتی پێشکەش بە قوتابیانی بەشی سیستەمە سیاسییەکان و سیاسەتی گشتی کرد. دواتر کۆبونەوەکە درێژەی پێدرا بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن بەرێز (د.موفق عادل) بە ناونیشانی ((رێنماییهكانی رێكاری قوتابیان / خوێندكاران له زانكۆ و دهستهكانی خوێندنی تهكنیكی و ناونیشانی وهزیفی دهرچووانی زانسته سیاسییهكان). لە سمینارەکەدا باس لە سێ تەوەری سەرەکی کرا ئەوانیش : مێژووی دامەزراندنی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان و بەشەکانی، ڕێنماییەکانی پابەندبوونی قوتابیان، هەروەها ناونیشانی وەزیفی دوای دەرچوونیان



